pfeil_startseite

بارودۆخی دەسپێک

ئەو ریکلامانەی کە لە سەر هەر گۆشەیەک ڕووبەڕووی دەبنەوە و لێی تێناگەن یان هەروەها ئەو یاسایانەی کە ناتوانن لێی تێبگەن هەر بەم شێوەیەن.   زۆر یەک لە کارەکان لە وڵاتی خۆیان بەشێوەیەکی دیکە ڕێکخراون و پیداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئەو ولاتە لەگەڵ ئێرە جیاوازە. ئەزموونی پێشوویان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوە کە گەنجەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی ژیانی خۆیان لەم شوێنە نوێیە تووشی کێشە بنەوە.
ڕۆژانە گەنجەکان لە ولاتە جیاوازەکانی سەرانسەری جیهان دێنە ویستگەی سەرەکی شەمەندەفڕی میونشن. ئەوان دەربارەی وڵاتی ئێمە و ئەوەی کە چی لە چاوەڕوانیان دایە شتێک نازانن. تەنیا شتێک کە دەزانن ئەمەیە کە ڕەنگە ژیانیان لێرە باشتر بێت لە وڵاتی خۆیان. زۆربەیان نازانن کە لە شوێنێکی نوێ چۆن ڕەفتار بکەن. زۆر یەک لەو شتانەی کە دەیبینن بۆیان ئاشنا نییە و نوێیە. ئەون ڕووبەرووی کەلوپەلی گواستنەوەی وەک مێترۆ، و ئامێرەکانی دابینکردنی بلیت دەبنەوە.

ئامانجی ڕێنمایی بەخێرهاتن

ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەک ڕیکخراوە کە گەنجە پانابەرەکان و گەنجی بێ ئەزموونی پەنابەری کە ئەم پارچە ڤیدیۆ بەخێرهاتنەیان دەستەبەر کردووە لە هەموو قۆناغەکاندا بەشدار بن. ئەوان بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەڵبژاردنی بابەتەکان و هەروەها تێگەیشتن ئەم پارچە ڤیدیۆیانە بەشدارن. ئەمە مسۆگەر دەکات کە بابەتەکان نزیکە بە پێداویستی ئەو پەنابەرانەی کە بەم نزیکانە دێن بۆ میونشن.   ئەوان پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن مامۆستایانی ناوەندی مێدیای میونشن JFF –پەیمانگای ڕاهێنانی مێدیاکان لە تۆژینەوە و کردار و هەروەها دەستەی ڕاوێژکاری پێکهاتووە لە نوێنەری ڕێکخراوە جیاوازەکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی بواری کارکردنی نێوان کەلتووری. دەستەی ڕاوێژکاری هەر وەک گرووپی ڕاوێژکاری لە هەڵبژاردنی بابەتەکان و وەرگرتنی پارچە ڤیدیۆییەکان کار دەکات بۆ ئەوەیکە دڵنیا بێتەوە کە ناوەڕۆکی ئەم پارچە ڤیدیۆییانە بەشێوەیەکە کە ئەگەری لێکدانەوەی نادروستی تێدا نییە.
لە نامیلکەی ڕێنمایی - MY-WelcomeGuide، بە بەکارهێنانی پارچە ڤیدیۆیی ئاماژە بە هەندێ خاڵ دەکەین دەربارەیچۆنیەتی دۆزینەوەی ڕێگای ژیانی خۆی لەم شوێنە نوێیە بۆ منداڵ و هەرزەکارانی پەنابەر. ئامانجی ئەم پارچە ڤیدیۆیانە هۆشداری یان ترساندنیان نییە. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی هەندێ خاڵی سەرەتاییە بۆ ئەوانەی لەم دواییەدا هاتوون بۆ ئەوەیکە بە شێوەیەکی باشتر لێرە ژیان دەسپێبکەن. ئامانجی سەرەکی پڕۆژە ئەمەیە کە دەرفەت بدرێت بە گەنجەکان کە بەرپرسیارییەتی ژیانی ڕۆژانە لە ئەستۆ بگرن و لە کۆمەڵگادا بەشدار بن.

بابەتەکانی ڕێنمایی بەخێرهاتن

بە یارمەتی گەنجەکان هەر پارچە ڤیدیۆیەک بە زمانە جیاوازەکان وەرگێڕدراوەتەوە. بۆ نموونە پارچە ڤیدیۆیەکان بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرانسەوی، دەری، عەرەبی، سومالیایی، و ئەلمانی هەیە. جگە لەوە، ئەم پارچە ڤیدیۆیانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بە بێ-دەنگیش بکرێ لێی تێبگەین. زۆر یەک لە پارچە ڤیدیۆیەکان دەربارەی بابەتی جیاواز بەم شێوەیە دابینکراون، و لە ماڵپەڕی www.MY-WelcomeGuide.deدا بەردەستن و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و پڕزانیاری ئامادەکراون.
هەموو پارچە ڤیدیۆییەکان بەپێی نموونەیەکی سەرەتایی یەکسان دروستکراون دروستکراون بۆ ئەوەیکە لەژێر ناوی MY-WelcomeGuide بناسرێن و هەموو کەسەکان بە ئاسانی لێی تێبگەن. هەر پارچە ڤیدیۆییەک بە لانی زۆر سێ خولەکە و بەردەستە لە ماڵپەڕی www.MY-WelcomeGuide.de و یان لەسەر کانالی یوتیوب بەناوی MY-WelcomeGuide.

دیزاینی ڕێنمایی بەخێرهاتن

ئەم پارچە ڤیدیۆیانە لە ماڵپەڕی تایبەتی www.MY-Guide WelcomeGuide.de بۆ هەموو کەس بەردەستە و بەخۆڕاییە و هەروەها دەکرێ دیسان هاوبەش و بڵاوکرێنەوە.
ئەم پارچە ڤیدیۆیانە دیزاینکراون بۆ فێرکاری و ڕابواردن بە شیویەکی سەرنجڕاکێش، ، و هەروەها بەردەستن بۆ بەکارهێنان لەلایەن پارتییەکان، بنیاتنەران و ئەو دامەزراوانەی کە حەزیان لێیەتی بۆ ئەوەیکە بتوانن بە شێوەی تاکەکەسی بۆ ڕووداو و چالاکییەکانی ڕاوێژکاری بەکاری بێنن.
Back to Top